بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جەماوەری دیمۆکراتیک، لە لێدوانێکدا شرۆڤەی کرد کە هەڵبژاردنی داهاتوو لەسەر پێوەری "پرسی کورد" پێک دێت. ناوبراو هەروەها نکۆڵی کردنی پرسی کورد و شەڕ لە جیاتی چارەسەری کێشەی هۆکاری لەناوچوونی پارتی داد و گەشە وەسف کرد.
گۆڤەن کە لە زیندانی ژنانی ئەلازیغە، ڕایگەیاند: ئاکەپە خۆی لە دۆخێکی ئاژاوە دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت کە ئەو حکومەتە نەیدەویست پرسی کورد چارەسەر بکات، ئێستاش دوای 20 ساڵ هەر هۆکاری چارەسەر نەبوونی پرسی کورد ئەو حکومەتە لەناو دەبات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئاکەپە لە سەردەمێکدا بە قبووڵ کردنی بەرپرسایەتی بەرەو پێش بردنی ڕەوتی ئاشتی بووە هۆی ئەوەی کە هەموو لایەنەکان لەوانەی ئۆجالانیش بکەوێتە هەوڵدان بۆ ئەو بابەتە، بەڵام دوای ماوەیەک کەمتەرخەمی یاکەپە دەستی پێکرد و وردە وردە بووە هۆی لەناوچوونی ئاشتی و سەرهەڵدانی شەڕ.
Your Comment